1 کاتژمێر پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
حكوومەتی سووریا بۆ ماوەی 15 ڕۆژی دیكە ئاگربەستی لەگەڵ (هەسەدە) درێژ كردەوە
پەیام
حكوومەتی سووریا لە درەنگانێكی شەوی ڕابردووەوە
و بۆ ماوەی 15 ڕۆژی دیكە ئاگربەستی لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) درێژ
كردەوە.
وەزارەتی بەرگریی سووریا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی
كۆمەڵایەتی كۆمپانیای ئێكس، لەبارەی دۆخی ئاگربەست لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات
(هەسەدە) زانیاری بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: ئاگربەست بۆ ماوەی 15 ڕۆژ درێژ كرایەوە.
لە ڕاگەیانراوەكەدا هاتووە: سوپای عەرەبیی سووریا
هەموو ئۆپڕاسیۆنەكانی هەتا 15 ڕۆژی دیكە، لە ڕێكەوتی 24ی كانوونی دووهەم كاتژمێر
11ی شەوەوە ڕادەگرێت و ئاگربەست درێژ دەكاتەوە.
لە ڕاگەیانراوەكەدا هۆكاری درێژكردنەوەی ئاگربەستەكە
لە پارێزگای حەسەكە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە: ئەمریكا بەندكراوە داعشییەكان لە ژێر
كۆنتڕۆڵی هەسەدە لە سووریاوە بۆ عێراق دەگوازێتەوە.
لای خۆیەوە و دوابەدوای ڕاگەیەنراوەكەی دیمەشق،
هەسەدە پێشوازی و پابەندیی بە بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی ئاگربەستەكەوە دووپات كردەوە
و ڕایگەیاند: هێزەكانمان جەخت لە پابەندبوون بە ڕێككەوتن دەكەنەوە و سوورن لەسەر ڕێزگرتنی
بە جۆرێك كە ببێتە هۆی كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و پاراستنی هاووڵاتیان و ئامادەسازیی
پێویست بۆ سەقامگیریی.
پێشتر و لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە وەزارەتی
بەرگریی سووریا، ئاگربەستێكی چوارڕۆژیی لەگەڵ هەسەدە ڕاگەیاند و شەوی ڕابردووش بۆ
ماوەی 15 ڕۆژی دیكە ئاگربەستی درێژ كردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە