1 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
فه‌ڕه‌نسا: ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له ئێران بژاره‌ی دڵخوازی ئێمه نییه
پەیام
فه‌ڕه‌نسا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه لای ئه‌و ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له ئێران بژاره‌ی دڵخواز بێت.
(ئه‌لیس ڕوفۆ) ژنه‌وه‌زیری سوپای فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له ئێران، ئه‌وه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا زیاتر له جارێك ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، لای ئێمه بژارده‌ی دڵخواز نییه.
له میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنییدا، (ئه‌لیس ڕوفۆ) ڕایشیگه‌یاند: باوه‌ڕم وایه كه پێویسته ئێمه به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك گونجاو بێت پاڵپشتی له گه‌لی ئێرانی بكه‌ین، له‌نێو ئه‌و ڕێگایانه‌ش به قسه‌له‌سه‌ركردنیه‌تی كه ئێستا ئه‌وه ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری سوپای فه‌ڕه‌نسا ڕایشیگه‌یاند: بابه‌تی ڕزگاربوون له‌و ڕژێمه بۆ خه‌ڵكی ئێران خۆی جێهێڵراوه، ئێمه له پشتیه‌وه ده‌بین، به‌لێم لای ئێمه ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی بژارده‌ی دڵخواز نییه.
هه‌ر له‌وباره‌وه به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا وتیشی: چاره‌نووسی گه‌لی ئێران موڵكی ئێرانییه‌كان خۆیانه، مافی ئێمه نییه سه‌ركرده‌كانی بۆ هه‌ڵبژێرین.
له دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردووه‌وه چه‌ند جارێك سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له‌و ولێته كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە