2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانی عێراق: هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌دراوه
په‌یام
بە گوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى پەیام لە بەغداد، تاکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى نوێنەران نییە.
بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام ئه‌گه‌رێك هه‌یه كه ئه‌و دانیشتنه ئه‌نجام نه‌درێت و بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوابخرێت، هه‌ر چه‌نده ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوی كردوه‌ته‌وه كه هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی دانیشتنه‌كه له ئارادا نییه.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، هۆکاری سەرەکیی ئه‌گه‌ری دواخستنی دانیشتنەکە بۆ دوو بابەتی سەرەکی دەگەڕێتەوە؛ یەکەمیان، دروستبوونی ناڕەزایەتی لەنێوان بەشێک لە کوتلە سیاسییەکانی شیعە و سوننە لەسەر پرسی کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بووەتە هۆی هەڕەشەی پەکخستنی دانیشتنەکە. دووەمیشیان، ڕەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ لایەنە کوردییەکان تاوەکو بتوانن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بگەنە ڕێککەوتن.
بەگوێرەی مادەی 70ی دەستووری عێراق، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە. لەکاتێکدا پۆستەکە پشکی پێکهاتەی کوردە، لە ئێستادا 19 كاندید بۆ کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار ماونەتەوە. دیارترین ئەو کەسانەی ڕکابەری لەسەر پۆستەکە دەکەن بریتین لە نزار ئامێدی، كاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە