2 کاتژمێر پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: حه‌زمان له جه‌نگ نیه، به‌ڵام به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ی حه‌زی له جه‌نگ نییه، به‌ڵام ده‌زانێت چۆن به‌رگری له وڵات و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.
كازم غه‌ریب ئابادی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی حه‌زی به شه‌ڕ نییه، به‌ڵام ده‌زانێت چۆن به‌رگری له وڵات و گه‌له‌كه‌ی بكات، هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی زۆر توند و به ئازار ده‌بێت.
ئابادی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایشیگه‌یاند: هه‌ر ڕێوشوێنێك له دژی ئێران، ئه‌گه‌ر سنوورداریش بێـت، به توندی له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته واشنتۆن واز له زمانی هه‌ڕه‌شه بهێنێت، گه‌ر ئاره‌زووی دانوستانی هه‌یه.
ئابادی وتیشی: پێشوه‌خته ناتوانرێت ئه‌نجامی دانوستانه‌كان دیاری بكرێت، داواشی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كرد، هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه و دوور له سیاسه‌تی فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی بگرێته‌به‌ر.
ڕۆژنامه‌یه‌كی عیبری زایۆنیش ڕایگه‌یاند: سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ ئه‌گه‌ری هێرش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانی ئێرانه‌وه له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ئاماده كردووه، له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆ كردنه ئامانجی تاران.
ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریفی زایۆنیش ڕوونیكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی فراوانبوونی گرژییه‌كاندا سه‌باره‌ت به ئێران، یه‌كێك له‌و سیناریۆیانه‌ی سوپا ئاماده‌كاری بۆ كردووه، ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشه له‌لایه‌ن لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانی تارانه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە