1 کاتژمێر پێش ئێستا 98 جار خوێنراوەتەوە

زریانە بەفراوییەكەی ئەمریكا 85 کەسى کوشتووە و لە 18 ویلایەتیش باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە

پەیام  

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریانە بەفراوییەكەی ئەمریكا بۆ 85 كەس بەرزبووەوە، لە 18 ویلایەتیش بەهۆی خراپی كەشوهەوا و تێكچوونی هاتوچۆی ئاسمانی، باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە.

میدیاكانی ئەمریكا ڕایانگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو زریانە بەفراوییە بەهێزەی وڵاتەكەی گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ 85 كەس بەرزبووەتەوە. ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئامارەكانی پێشوو ئاماژەیان بە 73 گیانلەدەستدان دەكرد.

بەپێی ڕاپۆرتەكان، نزیكەی نیوەی گیانلەدەستدانەكان لە ویلایەتەكانی تێنیسی، میسیسیپی و لویزیانا لە باشووری وڵات تۆمار كراون؛ ئەو ناوچانەی كە بەزۆری زستانی سەخت و بێوێنەیان تێدا نییە. هۆكارەكانی گیانلەدەستدان جۆراوجۆر بوون، لەوانە: دابەزینی پلەی گەرمی لەش، ژەهراویبوون بە یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن، ڕووداوی هاتوچۆ و ڕووداوەكانی پەیوەست بە پاككردنەوەی بەفر.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەهۆی توندیی زریانەكەوە، لە 18 ویلایەتی ئەمریكا و واشنتۆنی پایتەخت باری نائاسایی ڕاگەیەندرا و بەو هۆیەوە هەزاران گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زریانە بەفراوییەكەی ئەمریكا 85 کەسى کوشتووە و لە 18 ویلایەتیش باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا داوای سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كەشتییەكی نەفەرهەڵگر لە باشووری فلیپین بە 342 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فەرماندەیەكی ئەمریكا باس لە ئۆپڕاسیۆنێكی خێرا و كورتمەودا بۆ سەر ئێران دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی بەڕازیل: ترەمپ نەتەوەیەكگرتووەكانێكی نوێ دروستدەكات تا خۆی ببێتە سەرۆكی

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا: ناچینە ناو ئەنجومەنێکەوە کە سەرۆكی ئەمریكا پێكیهێناوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا دانی بەوەدا نا هەڕەشەیان لە داواكاری گشتیی دادگاى لاهای كردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پیسبوونی هەوای پایتەختی بۆسنەوهەرسك مەترسیی لەسەر ژیانی دانیشتووانەكەی دروستكردووە

سەرەتا