1 کاتژمێر پێش ئێستا
69 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئەورووپا زیانی گەورە دەکات لەوەى سوپای پاسدارانی خستووەتە لیستى تیرۆرەوە
پەیام
ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا بە فەرمی بڕیاریدا سوپای پاسدارانی ئێران وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن بكات، وەزیرى دەرەوەى ئێرانیش دەڵێت "ئەورووپا بەو هەڵوێستەى زیانێكی گەورە بە بەرژەوەندییەكانی خودی خۆى دەگەیەنێت".
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا وڵاتانی وەك فەرەنسا و ئیتاڵیا پشتیوانیی خۆیان بۆ خستنەلیستی سوپای پاسداران دووپات كردبووەوە.
پێش دەستپێكی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە لە برۆكسل، كایا كالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتییەكە پێشبینی گەیشتن بەم ڕێككەوتنەی كردبوو.
هاوكات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەم بڕیارەی بە پەیامێكی سیاسیی بەهێز بۆ تاران ناوبرد.
لە كاردانەوەیەكدا، عەباس عەراقچی وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، ئەورووپا سەرقاڵی جۆشدانی ململانێیە و هیچ وڵاتێكی ئەورووپی كار بۆ دوورخستنەوەی جەنگی گشتگیر ناكات.
عێراقچی هۆشداریدا، ئەم هەڵوێستە زیانێكی گەورە بە بەرژەوەندییەكانی خودی ئەورووپا دەگەیەنێت و بە هەڵەیەكی ستراتیژیی كوشندەی وەسف كرد كە هێزێكی نیشتمانی وڵاتەكەیان بە تیرۆریست بناسێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە