2 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆحانی داوا دەكات بە چاكسازیی گەورە وەڵامی داواكاریی ئێرانییەکان بدرێتەوە
پەیام
سەرۆككۆماری پێشووتری ئێران داوای چاكسازیی گەورە دەكات و جەخت لە پێویستی گوێگرتن لە داواكارییەكانی خەڵك و ڕەتكردنەوەی هەر جۆرە دەستوەردانێكی دەرەكی دەكاتەوە.
لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی پێشووی كابینەكانی 11 و 12ی حكومەتەكەی و دوای شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتی وڵاتەكەی، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری پێشووتری ئێران داوای ئەنجامدانی چاكسازیی بنەڕەتی و گەورەی لە وڵاتەكەیدا كرد.
ڕۆحانی ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە دەسەڵاتداران گوێ لە دەنگی شەقام بگرن و ڕایگەیاند: "دەبێت خەڵك هەست بكەن كە پەیامەكەیان گەیشتووە؛ ئامانجی سەرەكی دەبێت بەدەستهێنانی ڕەزامەندی هاووڵاتیان بێت و پێویستە بە چاكسازیی گەورە وەڵامیان بدەینەوە".
ناوبراو جەختی كردەوە كە خۆپیشاندەران پەیامێكی ڕوونیان هەیە، ئەویش ئەوەیە ناڕەزایەتی بەرامبەر سیاستە هەڵەكان مافێكی ڕەوایە، بەڵام لەهەمانكاتدا گەلی ئێران ڕێگە بە دەستوەردانی دەرەكی لە كاروباری نێوخۆییاندا نادەن.
ئەم ئاڵۆزییانە لە كۆتایی مانگی كانوونی یەكەمی 2025ەوە دەستی پێكردووە، كاتێك بەهۆی دابەزینی توندی بەهای دراو و قەیرانی دارایی، هاووڵاتیان لە تاران و شارەكانی دیكە ڕژانە سەر شەقامەكان، هاوكات لەگەڵ ئەم فشارە ناوخۆییانە، فشارە نێودەوڵەتییەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنییش بۆ سەر تاران ڕووی لە زیادبوون كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە