1 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
بریكارانی خۆراك لە كەركووك دژی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق گردبوونەوە
پەیام
ژمارەیەك لە بریكارەكانی خۆراك لە كەركووك لەبەرانبەر باڵەخانەی پارێزگا گرد بوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی لە بڕیارێكی نوێی وەزارەتی بازرگانیی عێراق.
ئەو بریكارانەی خۆراك دەڵێن، پێشتر هەزار دیناریان لە هاووڵاتیان وەرگرتووە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراك و لەو بڕەش 500 یان 750 دیناری بۆخۆیان بووە، بەڵام ئێستا وەزارەتی بازرگانی بڕیاری داوە 950 دیناری بۆ حكومەت بگێڕنەوە و تەنیا 50 دینار بۆ خۆیان هەڵبگرن. ئەمەش گرفتی بۆ دروست كردوون و زیان دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە