2 کاتژمێر پێش ئێستا
65 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: كەشتیگەلی ئەمریكی بەرەو ئێران بەڕێوەیە، ئەگەر نەگەشتینە ڕێككەوتن
پەیام
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگەرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی، ڕایگەیاند: تاران تاكە لایەنە ئەو دوا مۆڵەتە دەزانێت، كە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن بۆی دەستنیشانكراوە. وتیشى "كەشتیگەلی ئەمریكی بەرەو ئێران بەڕێوەیە، ئەگەر نەگەشتینە ڕێككەوتن".
ترەمپ جەختیشی كردەوە، بە هیوای پێكهاتن لەسەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران، وڵاتەكەی ژمارەیەكی زۆر كەشتی ڕەوانەی ناوچەكە كردووە. ئاماژەی بەوەش كرد، "كەشتیگەلێكی زەبەلاحی ئەمریكی بەرەو ئێران بەڕێوەیە، ئەگەر نەگەشتینە ڕێككەوتن، دەبینن چی دەكەین"وتیشی: قەبارەی ئەو كەشتیگەلە ئەمریكییەی بەرەو ئێران دەچێت، زۆر گەورەترە لەو یەكەیەی پێشتر بۆ ڤەنزوێلا نێردرابوو.
پێشتریش ترەمپ هیوای خواستبوو ناچار نەبێت پەنا بۆ هیچ كردەیەكی سەربازی دژی ئێران ببات. لە لێدوانێكیشیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە كردبوو، بە نیازە وتووێژ لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات و وتبوویی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆم لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كردووە و پلانیشم بۆ گفتوگۆی زیاتر هەیە.
هەروەها وتی: لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر كەشتیی زەبەلاح و بەهێز بەرەو ئێران بەڕێوەن، و باشتر وایە كە ناچار نەبین بەكاریان بهێنین".
لە بەرانبەردا، وتەبێژی سوپای ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: ئەگەر هێرشی بكرێتە سەری، وڵاتەكەی دەستبەجێ وەڵام دەداتەوە، وتیشی: چەندین بنكەی ئەمریكی لە ناوچەكەدا لە ژێر مەودای مووشەكەكانی ئێراندایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە