2 کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

ڕێككەوتنی سووریا جێبەجێ دەكرێت و هێزەكانی دیمەشق دەچنە ناو حەسەكەوە

پەیام 

ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" و حكومەتی سووریا جێبەجێ دەكرێت، هێزەكانی سووریا دەچنە ناو حەسەكە و سبەینێش دەچنە قامیشلۆ.

ڕۆژی هەینی هەسەدە و سووریا ڕێككەوتنیش گشتگیر و ئاگربەستی هەمیشەییان ڕاگەیاند، ڕێككەوتنە لە چوار قۆناغ پێك هاتووە و لە قۆناغی یەكەمدا هێزێكی ئاسایشی گشتیی سووریا دەچنە ناو پارێزگای حەسەكە و لە شارەكانی حەسەكە و قامیشلۆ جێگیر دەبن.

بەپێی زانیارییەكان ئەو هێزەی سووریا كە دەچێـتە، حەسەكە لە 15 ئۆتۆمبێل پێكهاتوون و لە دیمەشقەوە بەڕێكەوتوون. پێشبینی دەكرێت نیوەڕۆی ئەمڕۆ بگەنە حەسەكە، بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر شەشی بەیانی تا شەشی ئێوارە لە شارەكە ڕاگەیەنراوە.

هاوكات ئەمڕۆ لەشاری قامیشیلۆ هاتوچۆ و ژیان ئاساییە و بڕیارە سبەی سێشەممە هێزەكانی سووریا بچنە ئەو شارە، بۆ ئەو مەبەستەش سبەی لە قامیشلۆ قەدەغەی هاتوچۆیە.

بەپێی زانیارییەكان لە ئێوارەی دوێنێوە بەردەوام فڕۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە ئاستێكی نزم بە ئاسمانی حەسەكەدا دەفڕن و ئاسایشی ناوچەكەیان كۆنترۆڵ كردووە، بەرپرسانی هەسەدەش جەختیان لەوە كردووەتەوە، ئەمریكا و فەرەنسا و هاوپەیمانان دڵنیاییان لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان داوە.
بڕیارە ئەو هێزەی ئاسایشی سووریا كە دەچنە حەسەكە و قامیشلۆ، بۆماوەی 15 رۆژ بمێننەوە و لیژنەیەكی هاوبەش لەگەڵ هەسەدە پێكبهێنن، هەروەها چاودێریی دۆخی ئاسایشی شارەكە بكەن  و ئامادەكاری بكەن بۆ هەنگاوی دواتری رێككەوتنەكە، كە یەكخستنی تەواوی هێزە سەربازییەكانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنی سووریا جێبەجێ دەكرێت و هێزەكانی دیمەشق دەچنە ناو حەسەكەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا و میسڕ و قەتەڕ لە هەوڵدان كۆبوونەوەى ئەمریكا و ئێران ڕێكبخەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەروازەی رەفەح کرایەوە و ڕێگانادرێت كاڵا و شمەكى پێدا تێپەڕببێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیـ.سرائیل كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تاوتوێی مەترسیی توانا موشەكییەكانی ئێران دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج جۆر مووشەكى ئێرانى بوونەتە مایەی مەترسیی گەورە بۆ سەر نەیارەکانیان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆحانی داوا دەكات بە چاكسازیی گەورە وەڵامی داواكاریی ئێرانییەکان بدرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل 1450 جار ئاگربەستی پێشێل كردووە، بەوهۆیەوە 524 غەززەیی شەهیدبوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: پلانگێڕییەكان پووچەڵ كراونەتەوە

سەرەتا