02/02/2026 308 جار خوێنراوەتەوە

پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و شاندێکى شیعەش دەگاتە هەرێم

پەیام 

هێشتا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، ئەمڕۆیش شاندێكی شیعەكانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و تاوتوێی پرسی سەرۆككۆمار دەكەن.

بەهۆی ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر كاندیدی هاوبەش، دوێنێ پەرلەمانی عێراق نەیتوانی كۆببێتەوە و پرسی سەرۆككۆمار یەكلا بكاتەوە، بەو هۆیەوە دانیشتنەكەی دواخست، ئەمڕۆش بڕیارە شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی شارەكانی هەولێر و سلێمانی بكات و لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كۆ ببنەوە.

هەرچەندە میدیای عێراق باسیان لەوە كردووە ئامانجی سەردانی چوارچێوەی هەماهەنگی یەكلاكردنەوەی پرسی سەرۆككۆمار و لەیەكنزیككردنەوەی پارتی و یەكێتییە بۆ دیاریكردنی كاندیدی هاوبەش بەلام بەپێی زانیارییەكان ئامانجێكی سەرەكیی سەردانی شیعەكان، تاوتوێكردنی كاردانەوەكانی ئەمریكایە سەبارەت بە كاندیدكردنی نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق.

ئەمریكا تا ئێستا كاندیدكردنی مالیكی ڕەت دەكاتەوە، شیعەكانیش سوورن لەسەر ئەوەی بەهۆی فشاری دەرەكییەوە كاندیدەكەیان ناگۆڕن. 

هەر لەو چوارچێوەیەشدا دوێنێ كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق و كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان سەردانی مەسعوود بارزانییان كرد. بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی، لە كۆبوونەوەكەجا هەڵوێستیی فەرمیی واشنتۆنیان لەبارەی مالیكییەوە بە بارزانی ڕاگەیاندووە و جەختیان لەوە كردووەتەوە پێویستە حكومەتێكی سەربەخۆ لە عێراق پێكبهێنرێت كە سەروەریی وڵاتەكە بپارێزێت و خۆی لە گرژییەكانی ناوچەكە بەدوور بگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا