2 کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

ئێران و ڕووسیا و چین مانۆڕێكی سەربازیی ئەنجامدەدەن و ترەمپ هۆشداریی دەدات

پەیام 

ئێران و ڕووسیا و چین ڕۆژی یەكشەممە مانۆڕێكی سەربازی لە گەرووی هورمز ئەنجام دەدەن، هاوكات دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "هیوادارین ناچار نەبین هێزی سەربازی بەكاربهێنین و پێم باشە كێشەكان بە دیپلۆماسی چارەسەر بكرێن"

ماڵپەڕی "نوور نیوز"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مانۆڕێكی سەربازی هاوبەش لە نێوان ئێران، ڕووسیا و چین لە نزیك گەرووی هورمز بەڕێوە بچێت. ئەم مەشقە سەربازییە كە بە شێوەیەكی خولی و ساڵانە ئەنجام دەدرێت، هێزە دەریاییەكانی سوپا و سوپای پاسدارانی ئێران تێیدا بەشدار دەبن.
ماڵپەڕكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە مانۆڕەكە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئامادەیی سەربازی ئەنجام دەدرێت. هاوكات، محەمەد ئەكرەمی نیا، وتەبێژی سوپای ئێران هۆشداری دا كە هەر هێرشێكی ئەمریكا دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە تەواوی ناوچەكەدا.

لەلایەكی دیكەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد، كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتوگۆی كردووە و داوای لێكردوون پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی و كوشتنی خۆپیشاندەران ڕابگرن. ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمریكا كەشتیگەلێكی جەنگی زۆر گەورە و بەهێزی بەرەو ناوچەكە ڕەوانە كردووە، بەڵام جەختی كردەوە كە هیوادارە ناچار نەبن هێزی سەربازی بەكاربهێنن و پێی باشە كێشەكان بە دیپلۆماسی چارەسەر بكرێن. 

ئەم پێشهاتانە لە كاتێكدایە كە واشنتۆن هێشتا بژاردەی سەربازی و دیپلۆماسی وەك دوو ڕێگەی هاوتەریب بەرامبەر تاران بە كراوەیی دەهێڵێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و ڕووسیا و چین مانۆڕێكی سەربازیی ئەنجامدەدەن و ترەمپ هۆشداریی دەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: كەشتیگەلی ئەمریكی بەرەو ئێران بەڕێوەیە، ئەگەر نەگەشتینە ڕێككەوتن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندەرانى ڕەواندز: کورد بە یەکبوون دەگات بە هەموو ئامانجەکانى

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: ڕێككەوتن لەگەڵ دیمەشق باشترین بژاردە بوو لەم دۆخەدا بۆ پارێزگاری لە دەستكەوتەكان

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندەرانى كەركووك: پشتگیریی برایانمان لە هەر پارچەیەکى کوردستان دەکەین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەیدسادق ڕێپێوانێكى گشتگیر بۆ پشتگیریی كوردانی ڕۆژاوا بەڕێوەچوو

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندەران: دۆزەكەمان بەرگرییە لە خاكی كوردستان نەك دژایەتی ئیسلام

سەرەتا