2 کاتژمێر پێش ئێستا 89 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: لە کاتەکانى درەنگانی شەودا باران لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت

پەیام 

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت و لە درەنگانی شەودا باران لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت، سبەینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 02- 02- 2026
کەش / ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت. پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10– 20 ) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرهەڵات دەبێت 
مەوداى بینین / (8 – 9 ) دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزترین کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی 
دهۆک : 11  پلەی سیلیزی
زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی 
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی
سبەی سێ شەممە  03- 02- 2026
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە وە رێژەی دابارینەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانی دەبێت , وە لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت وە کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10– 20 ) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت 
مەوداى بینین / (8 – 9 ) دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە  ,بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 10 پلەی سیلیزی
02 -02 -2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: لە کاتەکانى درەنگانی شەودا باران لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و شاندێکى شیعەش دەگاتە هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕانییە.. زیاترلە 250 ملیۆن دینار و 30 تۆن خۆراك و 25 تۆن دەرمان و شیر بۆ ڕۆژاوا كۆكراوەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە 2025دا لە هەولێر 16هەزار و 676 منداڵ لەدایكبوون کە 416یان دووانە بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران و ڕووسیا و چین مانۆڕێكی سەربازیی ئەنجامدەدەن و ترەمپ هۆشداریی دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: كەشتیگەلی ئەمریكی بەرەو ئێران بەڕێوەیە، ئەگەر نەگەشتینە ڕێككەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خۆپیشاندەرانى ڕەواندز: کورد بە یەکبوون دەگات بە هەموو ئامانجەکانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: ڕێككەوتن لەگەڵ دیمەشق باشترین بژاردە بوو لەم دۆخەدا بۆ پارێزگاری لە دەستكەوتەكان

سەرەتا