2 کاتژمێر پێش ئێستا 71 جار خوێنراوەتەوە

عێراق دەست بە لێكۆڵینەوە لەو دەستگیركراوانە دەكات كە لە سووریاوە گوازراونەتەوە

پەیام 

لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو زیندانیكراوانەی داعش كە لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق، دەستیپێكرد.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، كە دەست بە گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكان كراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەگەل هەزار و 387 ئەندامی داعش كە بەمدواییانە لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.

ئەنجوومەنەكە لە ڕاگەیاندراوێكدا، كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، كە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ، دەستی بە گرتنەبەرى ڕێوشوێنەكان كردووە، بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لەگەل هەزار و 387 ئەندامی داعش كە بەم دواییانە لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.

ڕاشیگەیاندووە كە لێكۆڵینەوەكە" لەلایەن ژمارەیەك دادوەری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئەنجام دەدرێت.

باسی لەوەش كردووە، كە لە چوارچێوەی یاسایی و مرۆیی پەسەندكراو و بەپێی یاسا نیشتمانییەكان و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، مامەڵە لەگەڵ دەستبەسەركراوەكانی داعش دەكرێت و بەپێی یاساكانی عێراق دادگایی دەكرێن.

هەروەها ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاندووە، كە پێشبینی دەكەن، حەوت هەزار زیندانیكراوی داعش لە سووریاوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق دەست بە لێكۆڵینەوە لەو دەستگیركراوانە دەكات كە لە سووریاوە گوازراونەتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ هاوكاریی بازرگانان، عێراق 25% باجی گومرگیی سەر كاڵای هاوردە دادەبەزێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک، چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیكۆ: نزیكەی لەسەدا 12ی كۆی مووچەی عێراق بۆ سێ سەرۆكایەتییەكەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مالیكی: کەمتەرخەمى لە متمانەى ئەو کەسانە ناکەین بە ئێمەیان هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: سنوورەكانمان لەگەڵ سووریا پارێزراون و حەوت جۆر بەربەست جێگیركراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكایەتیی كۆمار: دەستێوەردانی دەرەكى لە كاروباری ناوخۆی عێراق قبوڵناکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆمۆ: ئامادەین ڕێككەوتنە مێژووییەكەمان لەگەڵ هەرێم درێژبکەینەوە

سەرەتا