1 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: خستنهخوارهوهی درۆنه ئێرانییه بهرگریكردن بووه له كهشتییه جهنگییهكانمان
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند لە دەریای عومان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی کە ویستوویەتی لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن نزیک بێتەوە، خراوەتە خوارەوە.
بەرپرسانی سێنتکۆم لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤیزیۆنی Fox Newsی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە F-35ەکانی وڵاتەکەیان لە چوارچێوەی مافی "بەرگریی ڕەوا"دا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە.
ئەو بەرپرسانە جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە ویستوویەتی لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن نزیک بێتەوە و بۆیەش لە لایەن فڕۆکەکانیانەوە کراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە