1 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
مه‌سرور بارزانی: نابینه به‌شێك لە ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران
پەیام
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ماوەبەسەرچووى هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، كه ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران شه‌ڕی ئێمه نییه و نابینه به‌شێك لێی.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی زه ناشناڵی ئیماراتی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران وتی، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت فاكته‌ری سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندی بێت و به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ر نه‌ك به‌شێك بێت له كێشه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئێمه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكدا له‌سه‌ر حسابی ده‌وڵه‌تێكی دیكه دروست ناكه‌ین.
مه‌سرور بارزانی هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وتوشیه‌تی، به‌دڵنیایی هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمان به‌دور بگرین له ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، "ئه‌وه شه‌ڕی ئێمه نییه‌و نابینه لایه‌ندار تێیدا."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە