1 کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

کوژرانى گەنجێکى کورد لە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیادا ڕاگەیەندرا

پەیام 

گەنجێكی كورد لە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیادا كوژرا كە پێشتر لەڕێی گرووپێكی هەڵخەڵەتێنەرەوە ڕەوانە كرابوو.

پاش نزیكەی شەش مانگ لە بێسەروشوێنبوونی، هەواڵی كوژرانی مەتین عەبدولوەهاب خدر، گەنجێكی دانیشتووی قەزای سیدەكان لە دەڤەری برادۆست، بە فەرمی بە بنەماڵەكەی ڕاگەیەندرا. 

مەتین كە لە 15ی ئابی 2025ەوە ماڵەكەی بەجێهێشتبوو و بێسۆراخ بوو، دواتر لە ڕێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە دەركەوت كە لە بەرەكانی جەنگدا چەكی بۆ سوپای ڕووسیا دژی ئۆكرانیا هەڵگرتووە.

كەسوكاری مەتین ئاماژەیان بەوە كردووە كە كوڕەكەیان لەلایەن گرووپێكەوە هەڵخەڵەتێندراوە و بە مەبەستی بەشداریكردن لە جەنگ براوەتە ڕووسیا.

هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم گەنجە لەلایەن حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە بە بنەماڵەكەی دراوە.

لە بەرامبەردا، بنەماڵەی مەتین جەخت دەكەنەوە كە تاوەكو تەرمی كوڕەكەیان نەگەڕێتەوە، هیچ مەراسیمێكی پرسەی بۆ دانانێن.

لەلایەكی دیكەوە، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند، هەواڵی گیانلەدەستدانی مەتین لە ڕێگەی نوێنەرایەتیی حكومەتەوە لە ڕووسیاوە پێیان گەیشتووە.

هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئێستا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بتوانن تەرمی ئەو گەنجە بگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆی لە هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوژرانى گەنجێکى کورد لە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیادا ڕاگەیەندرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی سالم سێ قوربانى لێکەوتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەی باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: هەفتەی ئایندە باراناوی دەبێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کارەبای سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی نوێ تۆمارکراون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری په‌روه‌رده‌: دوای بینینی دۆخی ماڵه‌ هه‌ژاره‌كه‌ له‌ په‌یام هاوكاریم پێ گه‌یاندن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کێ لە پشت پاراستنی ئێپستینەوە بوو؟

سەرەتا