2 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی سالم سێ قوربانى لێکەوتەوە
پەیام
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شەقامی سالمى سلێمانی، کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
لەوبارەیەوە سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆرى لاندکرۆزەر بە خێراییەکى زۆر خۆى کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا و پەڕیوەتەوە شەقامی بەرامبەری و لە ئۆتۆمبێلێکی دیکەشی داوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانى لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.
وتیشى " ئەو کەسەى کە گیانى لەدەستداوە تەمەنى 19 ساڵە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە