2 کاتژمێر پێش ئێستا 74 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: سبەی باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت

پەیام 

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کودستانى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ نیمچە هەور دەبێت و  لە کاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، سبەینێش باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت، پلەکانى گەرماش لە نێوان (4 بۆ 15) پلەى سیلیزیدا دەبێت، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو :
ئەمڕۆ  هەینی    6-2-2026 
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو . لە کاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت کاریگەری دابارین بۆ ئەمشەو زیاتر لە ناوچەکانی باکوور و  ڕۆژهەلاتی هەرێم دەبێت پاشان بۆ ڕۆژی شەممە باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت , هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەلات دەبێت 
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 8-10 ) کم دەبێت . 
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ , وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە : 
هەولێر 15پلەی سیلیزی 
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 17 پلەی سیلیزی
سبەى  شەممە    7-2-2026  
کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت , لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت . لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە هەندێک کات بە شێوەی لێزمە باران دەبێت .
خێراى با /  مامناوەند  ( 15 – 25) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باشووری  خۆرهەلات
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 4- 6 ) کم دەبێت
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 2 تـــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :13 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 8 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 12پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 14 پلەی سیلیزی
6-2-2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوژرانى گەنجێکى کورد لە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیادا ڕاگەیەندرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی سالم سێ قوربانى لێکەوتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەی باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: هەفتەی ئایندە باراناوی دەبێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کارەبای سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی نوێ تۆمارکراون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری په‌روه‌رده‌: دوای بینینی دۆخی ماڵه‌ هه‌ژاره‌كه‌ له‌ په‌یام هاوكاریم پێ گه‌یاندن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کێ لە پشت پاراستنی ئێپستینەوە بوو؟

سەرەتا