2 کاتژمێر پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

عەلی لاریجانی: ئێران بە تەواوی لە دانوستانەكاندا جددییە

پەیام 

بەرپرسێكی باڵای ئێران دەچێتە عوممان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەش دەڵێت: ئێمە بە تەواوی لە دانوستانەكاندا جددین.

بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، سبەی سێشەممە عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران بە سەرۆكایەتیی شاندێكی وڵاتەكەی، سەردانی مەسقەتی پایتەختی عوممان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و پەیوەندیی هاوبەشی نێوان مەسقەت و تاران دەكات.

سەردانەكە دوای ئەوە دێت هەینیی ڕابردوو عوممان گەڕێكی دیكەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكای بەخۆوە بینی، هەروەها ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی دانوستانە ناڕاستەوخۆكان.

هاوكات ئەمڕۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە وتارێكی تۆماركراودا كە بەبۆنەی 47ـەمین ساڵیادی شۆڕشی وڵاتەكەی بلاوی كردبووەوە، داوای كرد ڕێپێوانی فراوانی ساڵانە بكرێت بۆ دەرخستنی توانا و سەربەرزیی گەلی ئێران.

هەر ئەمڕۆش پەرلەمانی ئێران كۆبوونەوەیەكی داخراوی ساز دا و بە میوانداریی هەریەك لە وەزیری دەرەوە و سوپاسالای ئێران تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی كرد.

عەباس گودەرزی، وتەبێژی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: كۆبوونەوەكە نامەیەكی سەرەكیی تێدابوو ئەویش دبلۆماسییەت و مەیدان واتە لایەنی سەربازی بەتەواوی یەكدەست و یەكگرتوون و لای ئێران دوو ڕووی یەك دراون.

لەلایەكی دیكەوە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە تارانی پایتەخت ڕایگەیاند: ئێران زۆر جددیە لە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكادا، هەروەها هەوڵ دەدات دانوستانی ڕاستەوخۆ بكات بۆ ئەوەی ئەنجامی دیاریكراو بەدەست بهێنێت.

عەراقچی دەڵێت: مەرجی سەركەوتنی دانوستان ئەوەیە لایەنی بەرانبەریش بە هەمان ئاستی جددیەت و ئامادەیی بچێتە ناو گفتوگۆكانەوە.

 ڕاشیگەیاند: هیچ چارەسەرێك بۆ دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران نییە مەگەر لەڕێی دبلۆماسییەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی لاریجانی: ئێران بە تەواوی لە دانوستانەكاندا جددییە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل بە یاسا ڕێگە بە ڕووخاندنی خانووی فەلەستینییەكان دەدات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی دیلە فەلەستینییەکان دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: بۆمبی نەتەقیوی ئەمریكی لە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران هەن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری بەرگریی توركیا: هیچ پلانێكمان بۆ كشانەوە لە سووریا نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق كۆدەبێتەوە و یەكلاكردنەوەی سەرۆككۆمار لە بەرنامەی كاریدا نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یونیسێف: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 37 منداڵ لە كەرتی غـ.ەززە كوژراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لەبەر مەترسیی جەنگ داواى یەكخستنی هەر دوو سوپاى ئێران دەکرێت

سەرەتا