2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
كاره‌بای هه‌رێم: گۆڕانكاری له نرخی كاره‌بای پڕۆژه‌ی ڕووناكی ڕووینه‌داوه
پەیام
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ئێواره‌ی ئەمڕۆ له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختى کردەوە هیچ گۆڕانكارییه‌ك له نرخی كاره‌بای پڕۆژه‌ی ڕووناكی ڕووینه‌داوه و هیچ كێشه‌یه‌كیش له ژێرخانی پێوه‌ره زیره‌كه‌كاندا نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بەدرێژایی کات، لە وەرزی زستاندا زۆرترین خواست لەسەر کارەبا هەبووە بەتایبەت لە مانگی یەکى ئەمساڵ.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمە یەکەم زستانە، کە زۆربەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان خاوەنی کارەبای 24-کاتژمێرین.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، بەدیاریکراوی ئەم زستانە بەکارهێنانی کارەبا بەراورد بە زستانەکانی پێشوو زیاتر بووە، ئەمەش بەهۆی کەشوهەوی ساردی نائاساییەوەیە.
ڕوونكردنه‌وەکەى وه‌زاره‌تی كاره‌با دوای ئه‌وه دێت كه به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌راورد به مانگه‌كانی ڕبردوو، بڕه پاره‌یه‌كی زۆری كاره‌بایان بۆ هاتۆته‌وه كه چه‌ند هێنده‌ی پاره‌ی مانگه‌كانی ڕابردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە