1 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
عەراقچی: بۆمبی نەتەقیوی ئەمریكی لە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران هەن
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بۆمبی نەتەقیو لەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی وڵاتەكەی هەن كە لەمیانی شەڕی 12 ڕۆژەی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ئەمریكاوە بۆردومان كراون.
ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ئەوەی بڵاو كردوەتەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاندووە، پێویستە شاندی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، سەردانی ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی ئێران بكەن كە لەمیانی شەڕی 12 ڕۆژەی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ئەمریكاوە بۆردومان كراون، چونكە هێشتا بۆمبی نەتەقیوو لەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی وڵاتەكەی هەن.
عەراقچی راشیگەیاندووە، پرسیارمان لە ڕافائیل ماریانۆ گرۆسی، سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كردووە كە، ئایا یاسایەك یان پرۆتۆكۆلێكی تایبەت هەیە بۆ سەردانی ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی ئێران كە لەلایەن ئەمریكاوە كراونەتە ئامانج؟ ئەوەیش لە وەڵامدا وتوویەتی " نەخێر، هیچ شتێكی لەو شێوەیە نییە".
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەش كردووە كە دوای وەڵامەكەی، ڕافائیل ماریانۆ گرۆسی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی، پێویستە شاندی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، سەردانی ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی ئێران بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە