1 کاتژمێر پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری بەرگریی توركیا: هیچ پلانێكمان بۆ كشانەوە لە سووریا نییە
پەیام
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا لە دیدارێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی حوڕییەتی وڵاتەكەی ڕایگەیاندووە: تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ كشانەوە لەو ناوچانەی سووریا كە پێشتر سوپای تورك چوونەتە ناویەوە.
لەبارەی ئاڵۆزییەكانی سووریا و تێكەڵبوونی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" لەگەڵ هێزەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق، یەشار گولەر ڕایگەیاندووە: ئەنقەرە خۆی بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەموو سیناریۆكان ئامادە كردووە، ئەم دۆخە مانای ئەوە نییە كە مەترسییەكان نەماون، بەو هۆیەوە لەسەر ڕێكارە ئەمنییەكان بەردەوام دەبن.
وەزیری بەرگریی توركیا ڕاشیگەیاندوە: ئەگەر ڕێككەوتنیش لەنێوان دیمەشق و هەسەدە جێبەجێ بكرێت، هێشتا هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی توركیا دەمێننەوە، ئەو دەڵێت: هەركاتێك تەواوی گرووپ و چەكدارە بیانییەكان لە سووریا چوونە دەرەوە و سەقامگیریی تەواوەتی مسۆگەر كرا، ئەو كاتە توركیا بڕیاری خۆی لەبارەی كشانەوەوە دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە