2 کاتژمێر پێش ئێستا 82 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانى عێراق كۆدەبێتەوە و یەكلاكردنەوەی سەرۆككۆمار لە بەرنامەی كاریدا نییە

پەیام

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و پرسی یەكلاكردنەوەی سەرۆككۆماریش لە بەرنامەی كاریدا نییە.

بەپێی ئەو كارنامەیەی بڵاو كراوەتەوە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، نۆی مانگ، كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی دانیشتنی ژمارە حەوتی وەرز و ساڵی یەكەمی یاسادانان لە خولی شەشەمی خۆی ساز دەكات.

دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دانیشتنەكە بۆ سوێندخواردنی دەستووری ئەو ئەندامانە تەرخان دەكرێت كە بەو پڕۆسەیەدا تێنەپەڕیون، پاشان دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجوومەنەكە دەدرێت.

پێچەوانەی چاوەڕوانییەكان، كارنامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران هیچ بڕگەیەكی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تێدا نییە لەكاتێكدا دەنگۆی ئەوە هەبوو لەم چەند ڕۆژەدا یەكلا بكرێتەوە و كۆبوونەوە و سەردانەكان لەو پێناوەدا چڕ كرانەوە.

ئەمەو بەهۆی ناكۆكیی یەكێتی و پارتییەوە لەسەر ئەو پرسە تا ئێستا نەتوانراوە ئەو هەنگاوە یاساییەکان بنرێت و دووجاریش بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئامادەبووەوە دانیشتنی ئەنجوومەنەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار شكستی هێناوە، نزیكە لەوەیش عێراق بكەوێتـە بۆشایی دەستورییەوە، بەو پێیەی دەبوو دوای 30 ڕۆژ لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆككۆماریش دیاری بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق كۆدەبێتەوە و یەكلاكردنەوەی سەرۆككۆمار لە بەرنامەی كاریدا نییە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    یونیسێف: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 37 منداڵ لە كەرتی غـ.ەززە كوژراون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبەر مەترسیی جەنگ داواى یەكخستنی هەر دوو سوپاى ئێران دەکرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێکى نوێى دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێران سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكەنەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا ژمارەیەك دامەزراوەى ئێرانى و ئەو وڵاتانەى پەیوەندییان لەگەڵیدا هەیە سزادەدات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: دۆسیەی ئەتۆمی ئێران تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: جگەلە دۆسیەی ئەتۆمی، تاوتوێى هیچ پرسێکى دیکە لەگەڵ ئەمریکییەکان ناکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران پلانێكی بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە پێشكەشكردووەو واشنتۆن سەرقاڵی تاووتوێكردنیەتی

سەرەتا