1 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

یونیسێف: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 37 منداڵ لە كەرتی غـ.ەززە كوژراون

پەیام 

ڕێكخراوی یونیسێف تیشكی خستەسەر بارودۆخی منداڵانی فەڵەستین و ژمارەی ئەو منداڵانەی ئاشكرا كرد لەلایەن سوپای زایۆنی كوژراون.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونیسێف) لە ڕاپۆرتێكدا باسی دۆخی منداڵانی كەرتی غەززە و كەناری خۆرئاوای فەڵەستینی كرد و بڵاوی كردەوە: سەرباری ئەو ئاگربەستە لەرزۆكەی لەئارادایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 37 منداڵ لە ناوچە جیاجیاكانی كەرتی غەززە كوژراون.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "تائێستا دۆخی غەززە ناسەقامگیر و كوشندەیە بۆ منداڵان كە ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی سوپای زایۆنی دەبنەوە و بەهۆی هەرەسهێنانی سیستمی خۆراك و ئاو و پەروەردە كاریگەرییان لەسەر دروست دەبێت".

یونسێف جەختی كردەوە لە پێویستی بەردەوامبوونی ئاگربەست و كۆتاییهێنان بە نەهامەتییەكانی منداڵانی غەززە.

ڕێكخراوی یونیسێف ئاشكرای دەكات پەرەسەندنی توندوتیژی و ململانێ لە كەناری خۆرئاوا بەردەوامە و ترسی و نادڵنیایی بۆ دانیشتووانەكەی دروست كردووە و مانگی ڕابردووش دوو منداڵ لەو ناوچەیە كوژراون و 25ی دیكە بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    یونیسێف: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 37 منداڵ لە كەرتی غـ.ەززە كوژراون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبەر مەترسیی جەنگ داواى یەكخستنی هەر دوو سوپاى ئێران دەکرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێکى نوێى دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێران سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكەنەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا ژمارەیەك دامەزراوەى ئێرانى و ئەو وڵاتانەى پەیوەندییان لەگەڵیدا هەیە سزادەدات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: دۆسیەی ئەتۆمی ئێران تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەكرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: جگەلە دۆسیەی ئەتۆمی، تاوتوێى هیچ پرسێکى دیکە لەگەڵ ئەمریکییەکان ناکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران پلانێكی بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە پێشكەشكردووەو واشنتۆن سەرقاڵی تاووتوێكردنیەتی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران، عەلی شەمخانی وەك سكرتێری ئەنجوومەنی بەرگری دەستنیشانكرد

سەرەتا