2 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت ڕێگە بەو هەڵوێستانە نەدرێت كە بۆ عێراق زیانە

پەیام

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەبێت ناوچەكە لە وێرانكارییەكانی جەنگ بپارێزرێت و ڕێگە لە هەر هەڵوێستێك بگیرێت كە زیان بە عێراق دەگەیەنێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، دوێنێ شەو سوودانی میوانداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی كردووە و سەرەڕای سەركردەی لایەنە سیاسییەكان، هەریەك لە لەتیف ڕەشید، سەرۆككۆمار و هەیبەت حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار بوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، كۆبوونەوەكە پشتیوانیی و پێشوازیی لە هەوڵەكانی دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران كردووە و ڕاشیگەیاندووە: دەبێت ناوچەكە لە وێرانكارییەكانی جەنگ بپارێزرێت و ڕۆڵی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییش بۆ ڕێگری لە جەنگ بەرز دەنرخێنین.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: ئەو هەڕەشانەی دژی ئێران دەكرێن پێچەوانەی سەرجەم نەریت و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانن و ڕەتیان دەكەینەوە.

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ڕاشیگەیاندووە: پێویستە ڕێگری لە هەر لێدوان و هەڵسوكەوتێك بكرێت كە لەم دۆخەدا زیان لە بەرژەوەندیی عێراق دەدات. 

لەبارەی دۆسیەی گواستنەوەی دەستگیركراوانی داعشیش لە سووریاوە بۆ عێراق، هاوپەیمانییەكە ڕایگەیاندووە: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئەركی خۆی هەڵبستێت و وڵاتانی ئەورووپا ئەو داعشانە وەربگرنەوە كە خەڵكی وڵاتەكانیانن بۆ ئەوەی دادگایی بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    سزای لەسێدارەدان بەسەر یەكێك لە بكوژەكانی (محەمەد باقر سەدر) جێبەجێكرا

  • 46 خولەک پێش ئێستا

    بەهۆى دۆسیەی ئێپستین، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق لە پۆستەکەى دوورخرایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت ڕێگە بەو هەڵوێستانە نەدرێت كە بۆ عێراق زیانە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەشدی شەعبی: بەشداری لە ململانێ و جەنگی ئەمریكا و ئێران ناكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرەیەكی زانستی تایبەت بە كۆكردنەوە و ڕێكخستنی زەكات لە بەغداد بەڕێوەچوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیاتر لە دوو هەزار زیندانیی ڕێكخراوی داعـ.شی لە سووریا وەرگرتووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیكۆ عێراق هۆشداری لە دەرەنجامی گرانكردنی نرخی بەنزین دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان

سەرەتا