2 کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

مالیكی: عێراق ئامادەیە بەرژەوەندی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا بپارێزێت

پەیام

نووری مالیكی پێشوازی لە بەرپرسێكی پێشووی ئەمریكا دەكات و دەڵێت: عێراق ئامادەیە بەرژەوەندی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا بپارێزێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە و كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق  لەگەڵ ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆ بووەتەوە و ڕایگەیاندووە: عێراق و ئەمریكا پەیوەندیی پتەویان هەیە و ڕێككەوتننامەی ستراتیژییان لەپێناو بەرەوپێشبردنی تواناكانی عێراق لە بوارە جیاوازەكاندا واژوو كردووە.

مالیكی جەختی كردووەتەوە: عێراق ئامادەیە پارێزگاری لە پەیوەندی و بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان بكات. ڕاشیگەیاندووە: لەوە تێگەیشتووین كە بەرەوپپێشبردنی پەیوەندییەكان لەڕێی بەردەوامیدان بە هاوبەشیی ئابوورییەوە دەبێت بۆ بەدەسهێنانی بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دۆست.

دیداری مالیكی لەگەڵ بەرپرسێكی ئاست مامناوەندی ئەمریكا، كە لەسەر كارەكەی نەماوە، لەكاتێكدایە، ئەمریكا كاندیدبوونی نووری مالیكیی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران رەتكردووەتەوە و خودی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە، ئەگەر مالیكی سەرۆكوەزیران بێت، هاوكاریی عێراق ناكەن. تا ئێستاش چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕژدە لەسەر ئەوەی مالیكی تاكە كاندیدیانە و پاشەكشە ناكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مالیكی: عێراق ئامادەیە بەرژەوەندی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا بپارێزێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سزای لەسێدارەدان بەسەر یەكێك لە بكوژەكانی (محەمەد باقر سەدر) جێبەجێكرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى دۆسیەی ئێپستین، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق لە پۆستەکەى دوورخرایەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت ڕێگە بەو هەڵوێستانە نەدرێت كە بۆ عێراق زیانە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەشدی شەعبی: بەشداری لە ململانێ و جەنگی ئەمریكا و ئێران ناكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرەیەكی زانستی تایبەت بە كۆكردنەوە و ڕێكخستنی زەكات لە بەغداد بەڕێوەچوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیاتر لە دوو هەزار زیندانیی ڕێكخراوی داعـ.شی لە سووریا وەرگرتووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیكۆ عێراق هۆشداری لە دەرەنجامی گرانكردنی نرخی بەنزین دەدات

سەرەتا