2 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
كۆنگرەیەكی زانستی تایبەت بە كۆكردنەوە و ڕێكخستنی زەكات لە بەغداد بەڕێوەچوو
پەیام
بە مەبەستی یەكخستن و ڕێكخستنی فەریزەی زەكات، ئەنجوومەنی زانایانی عێراق كۆنگرەیەكی زانستی بۆ مامۆستایانی ئایینی و شارەزایانی بواری ئابوری و زەكات لە شاری بەغداد ڕێكخست.
سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەكە لە لێدوانێكیدا بۆ پەیام ڕایگەیاند: یەكەمجارە ئەم كۆنگرەیە كە كۆنگرەی بەڕێوەبردنی زەكاتە بۆ لێكنزیكبوونەوەی شەرعی و تەكنەلۆجیای سەردەم دەبەسترێت.
زانایەكی ئایینی هەرێمی كوردستان كە بەشداری لە كۆنگرەكە كردووە دەڵێ: كێشە لە بەڕێوەبردنی زەكاتدا هەیە، بۆیە كاری ئەم كۆنگرەیە بەڕێوەبردنی دارایی زەكاتە.
هەر لە كۆنگرەكەدا پەیوەندی نێوان لایەنی پەیونددار و ئەو ڕێكخراوانەی لەو بوارەدا كار دەكەن تاوتوێ كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە