2 کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

سزای لەسێدارەدان بەسەر یەكێك لە بكوژەكانی (محەمەد باقر سەدر) جێبەجێكرا

پەیام

یەكێك لە تاوانبارانی كوشتنی محەمەد باقر سەدر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێكرا.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدان بە شێوەی هەڵواسین بەسەر تاوانبار (سەعدوون سەبری قەیسی) جێبەجێكراوە، دوای ئەوەی بە تاوانی قورس دژی مرۆڤایەتی تاوانبار كرا لەوانەش تیرۆركردنی محەمەد باقر سەدر.

ئەمەش دوای ئەوە هات، لە 30 ی تەمموزی ساڵی ڕابردوو دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو بەرپرسی ڕژێمی پێشوودا دەركرد، بەهۆی ئەوەی تۆمەتی كوشتن و بەشداری لە لەسێدارەدانی محەمەد باقر سەدر و بنتول هودای خوشكییان بەسەردا ساغ بووەوە.

محەمەد باقر سەدر، یەكێك لە دیارترین ڕێبەرە ئایینییەكانی شیعەیە، دامەزرێنەری حزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق بوو، مامی موقتەدا سەدرە و ساڵی 1980 لەگەڵ خوشكەكەی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سزای لەسێدارەدان بەسەر یەكێك لە بكوژەكانی (محەمەد باقر سەدر) جێبەجێكرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى دۆسیەی ئێپستین، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق لە پۆستەکەى دوورخرایەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت ڕێگە بەو هەڵوێستانە نەدرێت كە بۆ عێراق زیانە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەشدی شەعبی: بەشداری لە ململانێ و جەنگی ئەمریكا و ئێران ناكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرەیەكی زانستی تایبەت بە كۆكردنەوە و ڕێكخستنی زەكات لە بەغداد بەڕێوەچوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیاتر لە دوو هەزار زیندانیی ڕێكخراوی داعـ.شی لە سووریا وەرگرتووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیكۆ عێراق هۆشداری لە دەرەنجامی گرانكردنی نرخی بەنزین دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان

سەرەتا