2 کاتژمێر پێش ئێستا 89 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى دۆسیەی ئێپستین، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق لە پۆستەکەى دوورخرایەوە

پەیام

بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەی ئابڕووبەر و قێزەونی جیفری ئێپستین؛ وەزارەتی دەرەوەی نەرویج باڵیۆزی وڵاتەكەی لە عێراق و ئوردن لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

وەزارەتی دەرەوەی نەرویج لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی بڵاو كردوەتەوە، "شكستمان هێناوە لە هەڵسەنگاندنی مونا یول" و ئەو تێوەگلاوە لە دۆسیەكانی جیفری ئێپستین و دەست لە كارەكەی دەكێشێتەوە وەك باڵیۆزی وڵاتەكەمان لە ئوردن و عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی نەرویج راشیگەیاند، مونا یول، ناوی لە دۆسیەكاندا هەیە و بانگێشتی وڵات دەكرێتەوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، تاكو ئەو لێكۆڵینەوانەش تەواو دەبێت، لە كارەكەی دوور دەخرێتەوە و لە هەموو پۆست و بەرپرسیارێتییەك دادەماڵدرێت.

نەرویج ڕایشیگەیاندووە، دەركەوتووە كە باڵیۆزی ئێمە لە ئوردن و عێراق پەیوەندی هەبووە لەگەڵ جیفری ئێپستین و ئەوە تاوانێكی گەورەیە چونكە ئەو كەسە لە دۆسیەی قێزەون تێوەگلاوە، ئەم دۆسیەیەش ئەركێكی زەحمەت دەخاتە ئەستۆی ئێمە بۆ گەڕانەوەی متمانە بۆ ئەو پۆستەی كە لای ناوبراو بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سزای لەسێدارەدان بەسەر یەكێك لە بكوژەكانی (محەمەد باقر سەدر) جێبەجێكرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى دۆسیەی ئێپستین، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق لە پۆستەکەى دوورخرایەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت ڕێگە بەو هەڵوێستانە نەدرێت كە بۆ عێراق زیانە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەشدی شەعبی: بەشداری لە ململانێ و جەنگی ئەمریكا و ئێران ناكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرەیەكی زانستی تایبەت بە كۆكردنەوە و ڕێكخستنی زەكات لە بەغداد بەڕێوەچوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیاتر لە دوو هەزار زیندانیی ڕێكخراوی داعـ.شی لە سووریا وەرگرتووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیكۆ عێراق هۆشداری لە دەرەنجامی گرانكردنی نرخی بەنزین دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان

سەرەتا