1 کاتژمێر پێش ئێستا 138 جار خوێنراوەتەوە

حەشدی شەعبی: بەشداری لە ململانێ و جەنگی ئەمریكا و ئێران ناكەین

پەیام

حەشدی شەعبی هەڵوێستی نوێی لەبارەی ململانێی ئەمریكا و ئێران دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت، ئەوان بەشداریی تێدا ناكەن و هەر پێكدادانێكیش لەنێوان ئەمریكا و ئێران كارەساتی لێ دەكەوێتەوە.

یاریدەدەری ئەمینداری گشتی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، هەڵگیرسانی هەر جەنگێگ لە نێوان ئەمریكا و ئێران كارەساتی بۆ عێراق و ناوچەكەش لێ دەكەوێتەوە و دۆخی ئەمنی و ئابووری ناوچەكە تێكدەدات كە دەرفەتی كۆتاپێهێنانی كەم دەبێت.

هەروەها راشیگەیاندووە، حەشدی شەعبی بەشداری ناكات لە هەر جەنگێك كە لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا هەڵبگیرسێت، بەڵكو تەواوی حەشدی شەعبی بێلایەن و بێدەنگ دەبێت، چونكە فراوانبوونی ململانێكە دۆخی ناوچەكە تێكدەدات.

بەرپرسە باڵاكەی حەشدی  شەعبی ئەوەشی وتووە، سنوورەكانی عێراق لەگەڵ سووریا و ئێران لە ئەمنییەتی تەواودان، بە سەرباز و ئامێری پێشكەوتوو پارێزراون و سوپا و گرووپەكانی حەشدی شەعبی لەسەر سنوورەكان جێگیرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 خولەک پێش ئێستا

    سزای لەسێدارەدان بەسەر یەكێك لە بكوژەكانی (محەمەد باقر سەدر) جێبەجێكرا

  • 33 خولەک پێش ئێستا

    بەهۆى دۆسیەی ئێپستین، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق لە پۆستەکەى دوورخرایەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت ڕێگە بەو هەڵوێستانە نەدرێت كە بۆ عێراق زیانە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەشدی شەعبی: بەشداری لە ململانێ و جەنگی ئەمریكا و ئێران ناكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرەیەكی زانستی تایبەت بە كۆكردنەوە و ڕێكخستنی زەكات لە بەغداد بەڕێوەچوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیاتر لە دوو هەزار زیندانیی ڕێكخراوی داعـ.شی لە سووریا وەرگرتووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیكۆ عێراق هۆشداری لە دەرەنجامی گرانكردنی نرخی بەنزین دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان

سەرەتا