10/02/2026 609 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ دژی ئه‌م بڕیاره‌یه‌

په‌یام

حکومەتى زایۆنی کار بۆ داگیرکردنی تەواوەتیى خاکی فەڵەستین دەکات، کۆشکی سپییش دەڵێت: ترەمپ دژى لکاندنی کەنارى خۆراوایە بە ئیسرائیلەوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە سکاى نیوزی ڕاگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژى پێکەوەلکاندنی کەناری خۆراوای داگیرکراوە لەلایەن ئیسرائیلەوە و پێی وایە پاراستنی سەقامگیریی کەنارى خۆراوا لە بەرژەوەندیى ئاسایشی ئیسرائیلدایە، هەروەها لەگەڵ ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا دەگونجێت.

ئەم هەڵوێستەى ترەمپ دواى ئەوە دێت، پەرلەمانى ئیسرائیلی (کابینێت) بڕیارى دا لەسەر تۆکمەکردن و قووڵکردنەوەى پلانی لکاندنی کەنارى خۆراوای داگیرکراو.

ئاژانسی هەواڵى فەڵەستینی "وەفا" بڵاوىە کردووەتەوە، کابینێتی ئیسرائیلی دەنگی لەسەر چەند بڕیارێک داوە کە گۆڕانکاریى ریشەیى لە بەڕێوەبردن و تۆمارکردنی خاک لە کەنارى خۆراوا دەکات، هەروەها پرۆسە و پلانی لکاندن تۆکمە دەکات وڕێگە بە ڕووخاندنی ماڵ و موڵکی فەڵەستینییەکان دەکات. لەبەرانبەردا ئەوە وەبەرهێنان و داگیرکردنی خاک لەلایەن زایۆنییەکانەوە زیاد دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ له‌ یه‌مه‌ن چی ده‌گوزه‌رێت و دواین پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان چین؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەر؛ کەناری رۆژاوا و دەروازەکان دادەخرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییه‌.. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكه‌وتنی مه‌ككه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: تاران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لێكۆڵینەوە لە بۆچوونی ئەمریكا بەرانبەر پلانە حەوت خاڵییەكەی دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز ناکەینەوە تا مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت

سەرەتا