8 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: دەبێت ئێران ڕێککەوتن بکات، ئەگەرنا ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی دەبێتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و مووشەک، ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران بە توندی هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتن دەدات، بەڵام هۆشداری دا کە شکستهێنان لەو پرۆسەیەدا ڕەنگە ببێتە هۆی دەستپێکردنی کردەی سەربازی.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل خوازیاری "ڕێککەوتنێکی باشە" و جەختی کردەوە کە بەبێ ڕێککەوتن، بژاردەی سەربازی دژی ئێران کارێکی چاوەڕوانکراوە.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد کە هەوڵ دەدات پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ نەتانیاهۆ بگاتە ئەنجام، بەڵام دووپاتی کردەوە کە بەدیلی ڕێککەوتن بریتی دەبێت لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زۆر توند هاوشێوەی ئەوەی لە ڕابردوودا ئەنجامیان داوە.
لە کۆتاییشدا وتی: "ئێرانییەکان دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن، یان دەگەینە ڕێککەوتن یان دەبێت کارێکی زۆر سەخت ئەنجام بدەین".
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، ئامادەیە پەنا بۆ هێزی سەربازی ببات هاوشێوەی ئەوەی لە "جەنگی دوازدە ڕۆژە"ی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕوویدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە