پێش 4 هەفتە 251 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆككۆماری ئێران: دوژمنان ڕێگەكانی ڕێككەوتنیان لە بەردەمماندا داخستووە

پەیام 

سەرۆكی ئێران سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی ئەمدواییەی وڵاتەكەی پەنجەی تۆمەتی بۆ سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی درێژ كرد و ڕایشیگەیاند: دوژمنانی وڵات هەمو‌و ڕێگەكانیان لە بەردەمماندا داخستو‌وە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "تەسنیم"، مەسعو‌ود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، لە كۆبو‌ونەوەیەكدا لەگەڵ دەستەبژێر و چالاكانی پارێزگای گوڵستان و بە ئاماژەدان بە سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند: دوژمنانی وڵات هەمو‌و ڕێگەكانیان داخستو‌وە و ڕێگری لە ئەنجامدانی ڕێككەوتنەكانیش دەكەن.

لەم هەڵوێستەیدا پزیشكیان بەرگری لە گەنجانی ناڕازی كرد و وتی: ئەو گەنجانەی ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرپرسیار نین لەوەی ڕو‌ویداوە، بەڵكو كەمتەرخەمییەكە لە ئەستۆی بەرپرسانە كە نەیانتوانیوە پەروەردەیەكی گونجاو و دەرفەتی كار بۆ گەنجان بڕەخسێنن.

سەرۆكی ئێران ئاماژەی بەوەش كرد كە "دوژمنان و زایۆنیستەكان" بۆ قو‌وڵكردنەوەی كێشەكان سو‌ودیان لە ڕو‌وداوەكان وەرگرتو‌وە.

سەرۆككۆماری ئێران داوای لە هاو‌وڵاتیان كرد كار بۆ ساڕێژكردنی "برینەكان" بكەن و جەختی كردەوە كە پێویستە لەبری بەردەوامبو‌ون لە ململانێ، سەیری ئاییندە بكرێت و ئاشتەوایی نیشتمانی بێتە كایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 44 خولەک پێش ئێستا

    ڕاپۆرتە هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا: دەسەڵاتی ئێران سەقامگیرە و مەترسی ڕووخانی لەسەر نییە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    لایەنێکى جەنگەکە ئامارى فەرمی بریندارەکانى ڕاگەیاند

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

سەرەتا