6 کاتژمێر پێش ئێستا 560 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: هێزەکانمان لە كاتی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانەکە لە ئێران تووشی پێكدادان بوون

پەیام

تۆڕی "سی بی ئێس" لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاوی كردەوە "هێزە تایبەتەكانی وڵاتەكەی لە كاتی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانە بێسەروشوێنەكەدا تووشی پێكدادانی ڕاستەوخۆ بوون لەگەڵ سەربازانی ئێرانی، بەڵام سەرجەم هێزەكان بە سەلامەتی كایەی ئاسمانی ئێرانیان جێ هێشتووە". 

لای خۆیەوە، ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" لە زاری بەرپرسانی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە كە دوو فڕۆكەی گواستنەوەی ئەمریكی لە نێو بنكەیەكی دوورەدەست لە نێو ئێراندا پەكیان كەوتووە و فەرماندەیی ئەمریكا فەرمانی داوە هەر لەوێ بتەقێنرێنەوە تاوەكو نەكەونە دەست سوپای پاسداران.

 هاوكات بەرپرسێكی سەربازیی ئەمریكی ئەم ئۆپڕاسیۆنەی بە یەكێك لە "ئاڵۆزترین" ئۆپڕاسیۆنەكان لە مێژووی هێزە تایبەتەكاندا وەسفكرد. بەپێی زانیارییە ڕاگەیەنراوەكانیش واشنتۆن پێش ئۆپڕاسیۆنەكە و بە مەبەستی سەرقاڵكردنی ئێران كۆمەڵێك بانگەشەی چەواشەكاریی لە بارەی فڕۆكەوانەكەوە بڵاو كردووەتەوە.

لەلایەكی دیكەشەوە، بەپێی سەرچاوە تەندروستییەكان لە ئەنجامی بۆردومانێكی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای "كوهگیلویە و بویر ئەحمەد" لە باشووری ئێران كە گومان دەكرێت هەر ئەو ناوچەیە بێت كە ئۆپڕاسیۆنی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانەكەی تێدا ئەنجام دراوە، نۆ كەس كوژراون و هەشتی دیكەش بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە بۆ 72 هەزار و 292 شەهید بەرز بووەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترلە ١١٧ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ئێران زیانیان بەرکەوتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جەنگى ئێراندا 17 فڕۆكەی جەنگی و دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی و ئیسڕائیلی تێكشکێنراون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هێزەکانمان لە كاتی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانەکە لە ئێران تووشی پێكدادان بوون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەستبەسەر ماڵ و موڵكی 100 كەسایەتیی ناسراوی وڵاتەکەى دەگرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ڕەخنە لە بێدەنگی بەرانبەر هێرشكردنە سەر وێستگەی ئەتۆمیی بووشەهر دەگرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆكەوانە ئەمریکییەکە ڕزگارنەکراوە و چەند فڕۆكەیەكی دیكەشمان تێكشكاندووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە ئۆپڕاسیۆنێكی ئاڵۆزدا دووەم فڕۆكەوانمان لە ئێران ڕزگار كردووە

سەرەتا