6 کاتژمێر پێش ئێستا
371 جار خوێنراوەتەوە
ئێران دەستبەسەر ماڵ و موڵكی 100 كەسایەتیی ناسراوی وڵاتەکەى دەگرێت
پەیام
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە هەنگاوێكی تونددا، دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵكی زیاتر لە (100) كەسایەتیی ناسراوی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، هاوكات سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو كەسیشدا سەپاند كە گوایە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی كۆگایەكی چەكیان دابوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە، نووسینگەی داواكاری گشتیی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا ئاشكرای كرد "بڕیاری سڕكردنی هەژمارە بانكییەكان بۆ ئەو ئەكتەر، وەرزشوان، بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنووسانە دەرچووە كە بە هاوكاری و پشتیوانیی دوژمن تۆمەتبار كراون".
بەپێی زانیارییەكانی دەسەڵاتی دادوەری، بەشێك لەو كەسانەی كراونەتە ئامانج، ئەو ڕۆژنامەنووسانەن كە لە تۆڕەكانی وەك "ئیسرائیل ئینتەرناشناڵ" و "مانتۆ" كار دەكەن. تاران هەڕەشەی لە ئێرانییەكانی دەرەوە كردووە، كە ئەگەر ببنە لایەنگری دوژمن، سەروەت و سامانیان زەوت دەكرێت.
لە لایەكی دیكەوە، هەر ئەمڕۆ، داواكاری گشتیی ئێران جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو كەسدا ڕاگەیاند، كە بە وتەی دەزگاكە "ئەو دوو كەسە لە كاتی خۆپیشاندانەكانی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە تاران، هەوڵی ئەوەیان دابوو بچنە نێو یەكێك لە كۆگا هەستیارەكانی چەك و تەقەمەنییەوە و دەستی بەسەردا بگرن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە