14/02/2026 685 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێکى عێراق داواى بەخشینى نیوەى مووچەکانیان بە خەزێنەی دەوڵەت دەکات

پەیام   

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكات بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی پەڕلەمانتاران و وەزیران و خاوەن پۆستە تایبەتەكان نیوەی مووچەی مانگانەیان بە خەزێنەی دەوڵەت ببەخشن.

كەریم علێوی مەحمەداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەسپێشخەرییەكی نیشتمانیی بەپەلەی ڕاگەیاندووە و تێیدا داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزیرەكان و سەرجەم خاوەن پلە تایبەتەكان كردووە نیوە، یان زیاتری مووچەی مانگانەیان بە خەزێنەی دەوڵەت ببەخشن.

لە ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی علێویدا لەوبارەوە، هاتووە "پێویستە ئەم ڕێكارە بۆ ماوەیەك بەردەوام بێت و شەش مانگ بۆ ساڵێكی تەواو بخایەنێت، یان تاوەكو تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووریی ئێستا بەردەوام بێت".

ڕایشیگەیاند: ئامانج لەم هەنگاوە دۆزینەوەی سەرچاوەیەكی دارایی نوێیە بۆ دەوڵەت، بەشدارییەكی كاراشە لە كەمكردنەوەی باج و ڕەسمی گومرگی كە بوونەتە بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان. 

بەپێی نوێترین ئامار خەرجیی ساڵانەی پلە تایبەتەكانی عێراق كە زیاتر لە شەش هەزار كەسن 420 ملیار دینار تێدەپەڕێنێت و چەندین جار داوای پێداچوونەوە و كەمكردنەوەی كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان دەستپێدەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های 150 ملیۆن دۆلار هێلیكۆپته‌ر به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند

سەرەتا