1 کاتژمێر پێش ئێستا 177 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆککۆماری سووریا واژۆی لەسەر دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە کرد

پەیام 

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بە فەرمی واژۆی لەسەر دەستبەکاربوونی نورەدین عیسا ناسراو بە ئەبو عومەر خانیکا وەکو پارێزگای حەسەکەی کوردنشین لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی کاتیی دیمەشق، هەسەدە پارێزگارێکی کورد بۆ پارێزگای حەسەکە دیاری دەکات، دواجار لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، ئیدارەی خۆسەر نورددەین عیسای وەکو پارێزگاری نوێی حەسەکە دیاریکرد.

سەرۆکایەتیی سووریا فەرمانی ژمارە 30ـی ساڵی 2026 بە واژۆی ئەحمەد شەرع بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، لەسەر بنەماکانی جاڕنامەی دەستووری، نورەددین ئەحمەد عیسا بە پارێزگاری پارێزگای حەسەکە دەستنیشان کرا و ئەم فەرمانە دەگەیەنرێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی.

نورەددین عیسا ناسراو بە ئەبو عومەر خانیکا، ئەندازیارە، خەڵکی خانیکای قامیشلۆیە، بە یەکێک لە نزیکەکانی مەزڵووم عەبدی دەناسرێت. لەساڵی 1969 لەدایکبووە، پێشتر چەندین پۆستی حکومی هەبووە، دوایین پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی حەسەکە بووە.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری سووریا واژۆی لەسەر دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناكۆكیی هەمیشەیی پارتی و یەكێتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری پەكخستووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمەڵی دادگەری دەبێتە پارێزەری ئەو فەرمانبەرەی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵكی گەیاند

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 20 پلە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایشى هەرێم: بکوژى ژنەکەى سلێمانى بەر لە هەڵاتنى بۆ دەرەوە دەستگیرکرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێشتا یه‌كێتی و پارتی ڕێكنه‌كه‌وتوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دادی عێراق: هیچ کام لەو بەندکراوانەى لە سووریاوە دەگوازرێنەوە بۆ عێراق ڕەوانەى هەرێم ناکرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ پرسه‌كه‌ی؛ ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ئه‌وه‌ گه‌یه‌نرایه‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی كه‌ "مه‌تین" نه‌كوژراوه‌

سەرەتا