14/02/2026 319 جار خوێنراوەتەوە

عومه‌ر گوڵپی: ده‌رگای په‌رله‌مانیان داخستووە تاوەکو هیچ دەسەڵاتێک چاودێرنەبێت بەسەریانەوە

پەیام 

عومه‌ر گوڵپی، كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، سێ ساڵ و سێ مانگه‌ ده‌رگای په‌رله‌مانی كوردستانیان داخستووه‌ تاوەکو هیچ دەسەڵاتێک چاودێرنەبێت بەسەریانەوە، كه‌چی ده‌یانه‌وێت مه‌جلیسی دیوه‌خانی حزبه‌كان بكه‌نه‌وه‌.

ڕاشیگەیاندووە، "پەرلەمانی کوردستان تاکە دەستکەوتی دەستوری (100) ساڵ خەباتی نەتەوەیی هەموو کوردە لەهەر چوار پارچەکە، بە پاساوی ناڕەوا و تەنیا لەبەرئەوەی هیچ دەسەڵاتێک نەبێت چاودێر بێت بەسەریانەوە، سێ ساڵ و سێ مانگە دەرگاکەیان داخستووە."

ئاماژەى بەوەشکردووە "تەنانەت دوای (13) مانگ لە سوێندخواردنی پەرلەمانتاران لە دەرەوەی یاساو دەستور هێشتا نایانەوێت ئەم دامەزراوەیە هەبێت کە مەڕجەعی باڵای خەڵکی کوردستانە بەپێی دەستورو نەریتی سیستمی پەرلەمانی، کەچی دەیانەوێت مەجلیسی دیوەخانی حزبەکان بکەنەوە بۆ پاراستنی 'بەرژەوەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی."

عومه‌ر گوڵپی باسى لەوەشکردووە، "ئەوانەی کار بۆ دروستکردنی ئەمجۆرە مەجلیسانە دەکەن، نایانەوێت کوردستان خاوەنی یاساو دامەزراوە بێت و گەلی کوردستان لە ڕێگەی هەڵبژاردن و پەرلەمان و دامەزراوەکانەوە ڕۆڵی هەبێت لە بەڕێوەبردنی هەرێمەکەی با زۆر ڕێژەییش بێت، لە بری ئەوە دەیانەوێت چەند حزبێک لەبری خەڵکی کوردستان بڕیار بدەن و بچنە سەرو یاساو دەستورو دامەزراوەوەوە!"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی: له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلێكی باران ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزار ئامێدی: لەگەڵ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی نیم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە نەجەف هەشت كارمەندی ئەمنی لەسەر قاچاخچێتیی نەوت دەستبەسەر كران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی؛ میانمار لە کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی ڕۆهینگا بەرپرسیارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردایەتییەكی یەكێتی: بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووین و حوکمڕانییەکی ڕەشیدمان دەوێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بە خەبات بۆ دادپەروەری و ژیانێکی شایستە خزمەتی گەلەکەمان دەکەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. چوار بەنزینخانە بۆ غازی ئوتومبێل و حەوتی دیكە بۆ غازی ماڵان تەرخاندەكرێن

سەرەتا