پێش 4 هەفتە 288 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێزەكانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێنینەوە

پەیام  

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: سەرۆك گەیشتن بە ڕێككەوتنی لەگەڵ ئێرانی پێ باشترە و هێزەكانیشمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێنینەوە.

ئاژانسی "بلومبێرگ" لە زاری ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە بڵاوی كردەوە "دۆناڵد ترەمپ هەمیشە لەو بڕوایەدایە كۆتاییهێنان بە كێشەكان لە ڕێگەی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنەوە باشترین بژاردەیە".

ڕۆبیۆ ئاماژەی بەوەش كرد "ئیدارەی ئەمریكا دەرفەتێكی نوێ دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی بزانێت ئایا دەكرێت پێشكەوتن بەو ئاراستەیە بەدی بهێنرێت، یان نا؟!

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایشیگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەكاندا، هەردوو نێردراو ستیڤ ویتكۆف و جارید كوشنەر بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئەگەری بەدیهێنانی پێشكەوتن لەگەڵ ئێران لە ئایندەیەكی نزیكدا زنجیرەیەك كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراو ئەنجام دەدەن.

بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە ئەمریكییە وڵاتەكەی ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەن چەكی ناوەكی، چونكە بە هەڕەشە بۆ سەر ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئەوروپا، ئاسایشی جیهانی و تەواوی ناوچەكەی دەزانێت. وتیشی: ئێران ئامادەیی و توانای خۆی بۆ بە ئامانجگرتنی هێزەكانمان لە ناوچەكەدا نیشان داوە، بەو هۆیەشەوە هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا دەمێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كرملن: ڕووسیا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی ئێران خستوه‌ته‌ ڕوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ نەتەنیاهوو بڕیارى كۆتاییهێنان بە جەنگ دەدەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ پاراستنی بنكەکانى ئەمریكا، ئۆكرانیا تیمێكی پسپۆڕى بوارى درۆنى ناردووەتە ئوردن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ پەنادەباتە بەر گۆڕینی پلانەكەی و هەنگاونان بەرەو جەنگێكی درێژخایەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ وەك پیاوی ئاشتی خۆی ناساند، بەڵام بووە هەڵگیرسێنەرى جەنگ

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنگرێسى ئەمریكا سنوورداركردنی دەسەڵاتی ترەمپ لە جەنگی ئێران ڕەتدەكاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ڕەخنە لە بێهەڵوێستی ڕۆژئاوا بەرانبەر كوژرانی 170 قوتابییەكەی ئێران دەگرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆیتەرز: هێزەکانى ئەمریکا لە کوشتنى 170 قوتابییەکەى ئێران بەرپرسیارە

سەرەتا