2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان: ههوڵی ئهوه دهدهین كه دانووستانهكان ئهنجامیان ههبێت
پهیام
سەرۆککۆمارى ئێران رایدەگەیەنێت، هەوڵى هێنانەدیى ئەنجامى جدى لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دەدەن و دەیانەوێت هەموو مەسەلەکان چارەسەر بکەن.
لەدواى چەند کاتژمێرێک لە تەواوبوونى گەڕى دووەمى دانوستانى ئەمریکا و ئێران لەبارەى بەرنامەى ئەتۆمیەکەى تاران، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمارى ئێران لە لە کۆبونەوەیەکى لەگەڵ پیاوانى ئاینى ڕایگەیاند: وڵاتەکەى هەوڵى هێنانە دى ئەنجامى بەرجەستە دەدات لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکادا.
ووتى: دانوستانەکان بەهەماهەنگى تەواو و ڕەزامەندى عەلى خامنەیی ڕێبەرى باڵاى ئێران بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێى چارەسەرکردنى هەموو مەسەلەکانە بەشێوەیەکى ڕاستەقینە نەوەک دیالۆگ کردن لەپێناو دیالۆگێکى تر.
سەرۆککۆمارى ئێران جەختى کردەوە بەجدى هەوڵى گەیشتنە ئەنجامێک دەدەن لە دانوستانەکان و هیوادارن ئەو ئاراستەیە بگاتە ئەنجامێکى بەرجەستەکراو.
مەسعود پزیشکیان دەڵێت ئێران هەرگیز هەوڵى بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى نادات و هەر لایەنێک دەیەوێت لێکۆڵینەوە بکات ئەوا ئەوان کراوەن بەڕووى لێکۆڵینەوەیەکى لەو شێوەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە