2 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
ئێران و ڕووسیا له دهریای عوممان خهریكی مانۆڕی سهربازین
ئێران و ڕووسیا دەست بە مانۆڕی هاوبەشى سەربازی لە زەریای هیندی و ئاوەکانى دەریای عوممان دەکەن.
ئاژانسی هەواڵى نیمچەفەرمیى فارس بڵاوى کردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە هەریەک لە ئێران و ڕووسیا مانۆڕێکی هاوبەش دەست پێ دەکەن کە دەریای عوممان و باکووری زەریای هیندی دەگرێتەوە. ئەمەش دواى تەنیا چەند ڕۆژێکە لە مانۆڕێکی دیکەى سەربازیى سوپاى پاسداران لە گەرووی هورمز.
حەسەد مەقسودلو، فەرماندەى هێزی دەریایى سوپای ئێران ڕایگەیاندووە: ئامانجى مانۆڕە سەربازییەکە هەماهەنگی و ڕێککەوتنە لەنێوان مۆسکۆ و تاران لەپێناو ڕێکارە هاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەی ئاسایش و سەلامەتیى دەریایى، هەروەها قەڵاچۆکردنی تیرۆری دەریا.
ئەم مانۆڕە لەکاتێکدایە دوێنێ تەلەفزیۆنی فەرمیى ئێران بڵاوى کردەوە، بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک بەشێک لە گەرووی هورمزیان داخستووە. فەرماندەى هێزی دەریایى سوپای پاسدارانیش ڕایگەیاند، ئەم ڕاهێنان و مانۆڕە ئامادەکارییە بۆ داخستنی گەرووەکە کە گرنگترین ڕێڕەوی ئاویى بازرگانییە لە جیهاندا، بۆ هەر ئەگەرێکی بڕیارى حکومەت لەوبارەیەوە.
جێی باسە دانوستانى ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بە نێوەندگیریى عوممان بەردەوامە، هەریەک لەو دوو وڵاتەش ڕێگەى جۆراوجۆری فشارکردن دژى یەکتر بەکار دەهێنن بۆ ئەوەى مەرجەکانى خۆیان لە دانوستاندا بسەپێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە