2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
نهتهوه یهكگرتووهكان: ئاستهنگ له بهردهم گهیاندنی هاوكارییهكان ههیه
نەتەوە یەکگرتووەکان: "پڕۆسەی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە"
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە نێوان ٦ تا ١١ی ئەم مانگە، ھەماھەنگی کرابوو کە ٥٠ بارھەڵگریی یارمەتی مرۆیی بچنە ناو کەرتی غەززەوە، بەڵام قهوارهی زایۆنی ڕێگای داوە تەنھا نیوەیان بچنە ناو غەززەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە پڕۆسەی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە.
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا وتی: "تیمەکانمان لە نووسینگەی کاروباری مرۆیی پێیان ڕاگەیاندووین کە ھێشتا لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە، ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە".
باسی لەوەش کرد لە نێوان ٦ تا ١١ی ئەم مانگە، ھەماھەنگی کرابوو کە ٥٠ بارھەڵگریی یارمەتی مرۆیی بچنە ناو کەرتی غەززەوە، بەڵام قهوارهی زایۆنی ڕێگای داوە تەنھا نیوەیان بچنە ناو غەززەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە