1 کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

پەڕلەمانی تورکیا ڕاپۆرتێکی بۆ پرسی چەکدادان ئاماده کرد

پەیام

پەرلەمانی تورکیا ڕاپۆرتێکی چوار هەزار لاپەڕەیی ئامادە کرد کە پرسی چەکدانانی پەکەکە لەخۆ دەگرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تەواوکردنی ڕاپۆرتێکی گشتگیری چوار هەزار لاپەڕەیی ڕاگەیاند، کە نەخشەڕێگای چەکدانانی پەکەکە لە خۆدەگرێت.

نومان قورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی ڕاپۆرتێکی گشتگیری ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە پرسی چەکدانانی پەکەکە لە خۆ دەگرێت کە ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە بە مەبەستی بەهێزکردنی برایەتی و یەکێتیی نیشتمانی.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕوونیکردەوە کە ڕاپۆرتەکە لەلایەن لیژنەی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمان و دوای ٨٨ کاتژمێر کارکردن ئامادەکراوە.
ڕاپۆرتەکە لە چوار هەزار و ١٩٩ لاپەڕە پێکهاتووە و دابەشکراوە بەسەر حەوت بەشی سەرەکیدا؛ کە تێیدا باس لە کارەکانی لیژنەکە، ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی برایەتیی تورک و کورد، خاڵە هاوبەشەکان و ڕێککەوتنەکان دەکات، هەروەها تیشکی خستووەتە سەر پرۆسەی چارەسەری پرسی (پەکەکە) و چەکدانانیان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ڕاپۆرتەکە پاشکۆی ورد و پوختەی کۆبوونەوەکانی پێشووی تێدایە، دووپاتیشی کردەوە کە تورکیا بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت لە پرسی چەکدانانی پەکەکە و بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی  کە دەبێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەڕلەمانی تورکیا ڕاپۆرتێکی بۆ پرسی چەکدادان ئاماده کرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌ دانووستانه‌كان ئه‌نجامیان هه‌بێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وێنه‌؛ بە جێ گەیاندنی یەکەم نوێژی تەراویح له‌ غه‌ززه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: بە شێوەى ناڕاستەوخۆ لە دانوستان لەگەڵ ئێران بەشدار دەبم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجه‌لان: قۆناغی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ كۆتایی هات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا نه‌گه‌یشتووین به‌ڕێككه‌وتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاسانكاری له‌ دادگـاییكردنی خۆپیشانده‌ران ناكه‌ین

سەرەتا