2 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
کۆریاى باشوور.. سەرۆکوەزیران بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا
پەیام
دادگاى ناوەندیى سیئۆل بڕیارى کۆتایى خۆى سەبارەت بە دۆسیەى سەرۆکى پێشووى کۆریاى باشوور یون سوک یول دەرکرد و سزاى زیندانیى هەتاهەتایى بەسەردا سەپاند.
دواى دادگاى کۆریا سەلماندى کە ناوبراو تۆمەتبارە بە سەرکردەیکردنى یاخیبوونێک لە ڕێگەى ڕاگەیاندنى بارى نائاسایى لە کۆتایى ساڵى 2024دا کە وڵاتەکەى ڕووبەڕووى قەیرانێکى سیاسیى توند کردەوە.
ئەم سزایەش دواى زنجیرەیەک ڕێکارى یاسایى هات کە لە مانگى نیسانى ساڵى ڕابردووەوە دەستى پێکرد، کاتێک دادگاى دەستوورى بڕیارى لادانى یونى لە پۆستەکەى پەسندکرد و پاڵپشتى ئەو پێشنیازە پەرلەمانییەى کرد کە لە دژى ئەنجامدرابوو.
هەر لەو کاتەدا حیزبى "هێزى گەل" کە سەرۆکى لادراو ئەندام بوو تێیدا؛ بڕیارى دادگاى پەسندکرد و داواى لێبوردنى لە هاووڵاتیان کرد و ئەم دۆسیەیە کە بە یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانى مێژووى هاوچەرخى کۆریا دادەنرێت.
لە سێى کانوونى یەکەمى 2024 دەستى پێکرد کاتێک یون سوک یول بارى نائاسایى ڕاگەیاند بە بیانووى ڕووبەڕووبوۆنەوەى ئەو توخمە دژە دەوڵەتانەى کە بە وتەى ئەو لە ناو پەرلەماندا سۆمحەى حیزبەکەیان بەکاردەهێنا بۆ تێکددانى وڵات بەڵام لە کۆتاییدا ئەم بڕیارە بووە هۆى کۆتاییهێنان بە ژیانى سیاسیى خۆى و گەیشتنى بە زیندانیى هەتاهەتایى.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە