2 کاتژمێر پێش ئێستا
231 جار خوێنراوەتەوە
چۆمان.. کوڕ و باوکێک مین پێیاندا تەقییەوە و باوکەکە گیانى لەدەستدا
پەیام
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە هەولێر، بڵاویکردەوە ئێوارەی ئەمرۆ 20ى 2ى 2026، دوو هاوڵاتی کە کوڕ و باوکن لە سنوورى قەزاى چۆمان مین پێیاندا تەقیوەتەوە و باوکەکە گیانى لەدەستداوە و کوڕەکەش بە سەختى برینداربووە.
ڕاشیگەیاندووە: ڕووداوەکە لە قەزای چۆمان و لە کوێستانی (نێکانی گۆڵینان) ڕوویداوە و شوێنەکە کێڵگەی مینە، مینێکیان پێیاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە باوکەکە گیانی لەدەستداوە و کورەکەش بەسەختی برینداربووە.
بەگوێرەى زانیارییەکان ئەو کوڕ و باوکە بۆ کۆکردنەوەى گژ و گیاى چوونەتە ناوچەکە و سەرەنجام ئەو ڕووداوەیان بەسەردا هاتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە