2 کاتژمێر پێش ئێستا 89 جار خوێنراوەتەوە

ئاسایش: هۆكاری سوتانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ نزیك بازگه‌ی كه‌ڵه‌وانان ته‌نها ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌

په‌یام

ئۆتۆمبێلێک لە نزیک بازگەی کەڵەوانان لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتا کە دوو سەرنشینی تێدابوو، ئەندامی حیزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون، ئاسایش دەڵێت ڕووداوی هاتوچۆ بووە.

لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا لەسەر ڕێگەی سەرەکیی دووکان - سلێمانی و لە نزیک بازگەی کەڵەوانان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەری گولـلەنەبڕ گڕی گرت و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە تەنها ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە و ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی وەرگەڕانەوە گڕی گرتووە، ئاسایش جەختی کردەوە کە ئەو دەنگۆیانەی باس لە بۆردوومانی درۆن دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.

لە بەرانبەردا، ئیدریس کۆماس، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە، ڕووداوەکەی بە گوماناوی ناوبرد و ئاشکرای کرد کە ئۆتۆمبێلەکە هی عومەر ئیلخانیزادە بووە، بەڵام ناوبراو خۆی لەنێویدا نەبووە، سەرنشینەکان لە سلێمانییەوە بەرەو ناوچەی سوورداش گەڕاونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو پێشمەرگەیەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون بریتین لە هێرش ڕەنجبەر خەڵکی ناوچەی لەیلاخی سنە کە گیانی لەدەستداوە، هەروەها ئارام بەهرامی خەڵکی سەقز بریندار بووە.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و دەزگای ئەمنییەتی کۆمەڵە خەریکی لێکۆڵینەوەی وردن لە ڕووداوەکە و بڕیارە ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایش: هۆكاری سوتانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ نزیك بازگه‌ی كه‌ڵه‌وانان ته‌نها ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوی چەمی قەرەگۆل لە قەزای شارەزوور بەهۆکارێکی نادیار ڕەش بووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەژداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە کـــەلار گرد بوونەوە و سکاڵایان تۆمار کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ ماڵێك كه‌سێك برینداربوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌شێكی شاخی هامڵتۆن داڕماوه‌ و ئاسته‌نگی دروستكردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌؛ بەڕێوەچوونی یەکەم نوێژی تەراویح له‌ سلێمانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. له‌م دوو شوێنه‌ی دیكه‌ش كامێرای تیژڕه‌وی دانرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەى باڵاى بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە

سەرەتا