20/02/2026 317 جار خوێنراوەتەوە

داوا دەكرێت وادەی هەڵبژاردنی وانەی زمانی كوردی لە توركیا درێژبكرێتەوە

پەیام

داوا دەكرێت وادەی هەڵبژاردنی وانەی كوردی لە قوتابخانەكانی توركیا درێژبكرێتەوە، وتەبێژی دەمپارتی-ش دەڵێت: پێویستە زمانی كوردی بە فەرمی بناسێنرێت.

سبەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكە، هاوكات ئەمڕۆ لە توركیا و باكووری كوردستان دوایین وادەیە بۆ هەڵبژاردنی ئارەزوومەندانەی وانەی كوردی بە هەردوو شێوەزاری (زازاكی و كرمانجی) بۆ قوتابیانی كورد لە توركیا. 

ئەم وادەیە لە 9 ی شوباتەوە دەستی پێ كردووە، تیایدا وەزارەتی پەروەردەی توركیا داوای لە قوتابخانەكان كرد، داوای خێزانەكان بۆ وانە بژاردەكانی پۆلەكانی 5 تا 8 وەربگرن بۆ ئەوەی بەپێی داواكارییەكان پەرتووكی وانە خوێندن بۆ قوتابیان دابین بكرێت.

وانەی كوردی لە توركیا بەشێوەی بژاردە و ئارەزوومەندانە بۆ قوتابیان بەردەستە، پێشبینیش دەكرێت ئەمساڵ 100 هەزار قوتابی وانەكە هەڵببژێرن، ژمارەیەك ڕێكخراو و چالاكوانیش داوایان كردووە وادەكە درێژ بكرێتەوە و هانی خێزانەكان دەكەن وانەی كوردی بۆ منداڵەكانیان هەڵببژێرن.

لای خۆیەوە ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەكسانی و دیموكراتیی گەلان (دەمپارتی) ڕایگەیاند: پێویستە بەربەستەكانی بەردەم زمانی كوردی لە توركیا هەڵبگیرێن، توركیا لە ناكۆكی دوور بكەوێتەوە و كۆتایی بە قەدەغەكردنی زمانی دایك بهێنرێت.

وتەبێژی دەمپارتی دەڵێت: پێویستە هەوڵ بدرێت زمانی كوردی لە توركیا بە فەرمی بناسێنرێت، ئەمەش داواكاریی ملیۆنان كەسی كوردزمانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا