2 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
جێگری سەرۆكی مەهەپە: پێویستە چەكدانانی پەكەكە بە تەواوی بسەلمێنرێت
پەیام
جێگری سەرۆكی مەهەپە دەڵێت، بۆ ئازادكردنی ئۆجەلان پێویستە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەكدانانی پەكەكە بە تەواوی بسەلمێنرێت.
لە دیدارێكدا لەگەڵ میدیای توركیا، فەتی یەڵدز، جێگری سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) ڕایگەیاندووە، بۆ ئەوەی قۆناغی یاسایی لە توركیا دەست پێ بكات پێویستە وەزارەتی بەرگری و هێزە چەكدارەكان و دەزگای هەواڵگریی میت بیسەلمێنن كە پەكەكە چەكی داناوە و خۆی هەڵوەشاندووەتەوە.
فەتی یەڵدز دەڵێت: بۆ پێدانی مافی هیوا و ئازادكردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێویستە بابەتی چەكدانانی پەكەكە یەكلا ببێتەوە. تا ئەوە نەكرێت هیچ هەنگاوێكی یاسایی نانرێت.
جێگری سەرۆكی مەهەپە ڕەتیكردەوە بەرپرس و ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان بەبێ لێپرسینەوە بۆ توركیا و باكووری كوردستان بگەڕێنەوە، ڕاشیگەیاند: پێویستە یەك بە یەكی ئەندامانی پەكەكە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت. هەركەسێكیان تاوانیان كردبێت پێویستە دۆسیەی یاساییان بۆ بكرێتەوە.
فەتی یەڵدز ئاشكراشی كرد: لە دوای مانگی ڕەمەزان هەنگاوە یاساییەكانی پرسی چارەسەری دەست پێ دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە