2 کاتژمێر پێش ئێستا
209 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجومەنى باڵاى فەتوا ڕێژەى زەکات و سەرفیترەى دیاریى کرد
پەیام
دەقى
ڕاگەیەنراوەکە:
ئەنجومەنی باڵای
فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو
زێڕو زیو و خشڵی ئافرەتی بۆ ئەمساڵ راگەیاند، کە لێرەدا پوختەی فەتواکەو رێژەو ئەندازەی
دیاریکراو دەخەینە ڕوو:
١- نيسابى (زەکاتی پارە) بۆ ئەم ساڵ بریتییە
لە: (٣) ملیون دیناری عێراقی. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە پارەی هەبوو، ساڵیشی بەسەردا
تێپەڕی، واجبە زەکاتی لە سەدا دوو و نیو(2.5 %) لێ بدات، واتە لە (یەک) ملیۆن (٢٥)
هەزار دینار، لە (یەک) دەفتەر دۆلار (٢٥٠ دۆلار).
٢- نیسابی (زەکاتی زیو) بریتییە لە: (٢٠٠)
دیرهەم، کە دەکاتە (١٤٠) مسقاڵ. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە زیوەی هەبوو، ئەگەر ساڵی بەسەردا
تێپەڕی، واجبە لە سەدا دوو و نیو (2.5 %) زەکاتی لێ بدات.
٣- نیسابی (زەکاتی زێڕ) بریتییە لە (٢٠)
مسقاڵ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە (نیو) مسقاڵی لێ بدرێت، ئەگەر (٤٠) مسقاڵ
بوو، (یەک) مسقاڵ واجبە.
٤- نیسابی (زەکاتی خشڵ)ی حەڵاڵی ئافرەتان
کە بۆ خۆیان بەکاری بهێنن و تیجارەتی پێوە نەکەن بریتییە (٢٠٠) دووسەد مسقاڵ زێڕ،
ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لەسەدا دوو و نیوی(2.5 %) لێ بدات.
٥- زەکاتی (سەرفیترە) بۆ ئەم ساڵ، ئەگەر بە
(پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی.
٦- (فیدیە)ی بەڕۆژوو نەبوون
بۆ ئەم ساڵ (بۆ ئەوانەی عوزری شەرعییان هەیە) ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە
(٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە